سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، حکومەتەکەی بە شێوەیەکی سیستماتیک کاردەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی "میحوەری خراپە"، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وتارێکدا وتی: "ئێمە بەشێوەیەکی سیستماتیک کاردەکەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی میحوەری خراپەکاری"
نەتانیاهۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دوێنێ لاپەڕەیەکی نوێی لە مێژووی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاستدا کردەوە، بەو پێیەی رژێمی ئەسەد دوای ٥٤ ساڵ حوکمڕانی رووخا، ئاماژەی بە
رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا و کۆنترۆڵکردنی ئۆپۆزسیۆن کرد.
نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەدا کە "میحوەری خراپەکاری کۆتایی نەهاتووە، بەڵام ئێمە
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین و پێگەی خۆمان وەک دەوڵەتێکی ناوەندی لە ناوچەکە بەهێز
دەکەین” ئاماژەی بەوەشکرد، "هێشتا رووبەڕووی تەحەدای گەورە دەبینەوە، بەڵام هیوادارم
ئیسرائیل بمێنێتەوە بۆ هەمیشە، و کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشمان لە بەرامبەر
دۆخی نوێی سوریادا”.