سەردێڕ:

بڕیارە سبەی ناتانیاهۆ لە دادگا ئیفادەی خۆی بدات

PM:10:38:09/12/2024

1756 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عەرەبیەکان رایانگەیاند، بڕیارە سبەی سێشەممە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ یەکەمجار لە دادگاییکردنیدا بە تۆمەتی گەندەڵی، ئیفادە بدات.


ئاماژەیان بەوەشکرد، ناتانیاهۆ لە ئیسرائیل دادگایی دەکرێت بە تۆمەتی ساختەکاری، پێشێلکردنی متمانە و وەرگرتنی بەرتیل لە سێ دۆسیەی جیاوازدا.

نەتانیاهۆ ڕەتیکردەوە هیچ کارێکی هەڵەی کردبێت، بەڵام دەرکەوتنی وەک شایەتحاڵێک نوێنەرایەتی نەرێنی دەکات بۆ ژیانی دەیان ساڵەی سیاسی.

نەتانیاهۆ لە ژووری ژمارە ٥١٢ کە بە "رێوشوێنە ئەمنییەکانی نائاسایی" ناسراوە، لە دادگای ناوچەی تەلئەبیب ئیفادە دەدات.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، پێشتر چەند بارهەڵگرێک بینران، بە ئامێری ئەمنی و بەربەست دەوروبەری دادگاکەیان دابوو.

حەوشەی چوونە ژوورەوەی باڵەخانەکە بە بەربەستی قورس داخراوە بۆ رێگریکردن لە کۆبوونەوەی خۆپیشاندەران.

هۆڵی ٥١٢ کە دەکەوێتە نهۆمی دووەمی دادگاکە، هۆڵێکی ناوازەیە کە دیزاینی ئەندازیاری پێشکەوتوو و ڕێوشوێنی ئەمنی توند تێکەڵ دەکات، بەپێی ئەوەی رۆژنامەی ئیسرائیل هایۆم بڵاویکردووەتەوە.













گەلەری