سەردێڕ:

ئەردۆغان: تورکیا ئاواتەخوازی خاک و سەروەری وڵاتێکی دیکە نییە

PM:10:29:09/12/2024

1112 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی “چاوی لە خاک و سەروەری وڵاتێکی دیکە نییە”.


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە وتارێکیدا لە ئەنقەرەوە رایگەیاند، "تورکیا ئامادەیە ئەوەی لە توانایدا بێت بیکات بۆ سەقامگیرکردنی سوریا، ئێمەش پێکەوە سەختییەکان تێدەپەڕێنین".

ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا سنوورەکانی لەگەڵ سوریا دەکاتەوە بۆ ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان وتیشی تەنها سوریاییەکان بڕیار لەسەر ئایندەی سوریا دەدەن.

باسی لەوەشکرد، ئەوەی کە تورکیا دەبێ بیکات، پاڵپشتی هەوڵەکانی سوورییەکانە بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەیان، قۆناغی تاریکی لە سووریا کۆتایی هاتووە و قۆناغی رووناکی دەستی پێکردووە.

وتیشی: تاکە ئامانجی ئۆپەراسیۆنی سنورەکان پاراستنی تورکیا بوو لە تیرۆر، رێگە نادەین توخمێکی نوێی تیرۆریستی لە پشت سنوورەکانمانەوە سەرهەڵ بدەن.

ئەوەشی خستەڕوو، "تورکیا پەناگەیەکی ئارام بوو بۆ سورییەکان کە لە شەڕ هەڵدێن... و کوڕەکانی گەلی سوریا برای ئێمەن، بە هەموو مەزهەب و بیروباوەڕەکانیانەوە".













گەلەری