سەردێڕ:

روانگەى سورى: گروپە چەکدارەکان مەنبەجیان کۆنتڕۆڵ کرد

PM:10:12:09/12/2024

2076 جار خوێندراوەتەوە

دوای هێرشى بەردەوامی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆ سەر شارۆچکەی مەنبەج توانیان کۆنتڕۆڵ بکەن. ڕوانگەی سوریش دەڵێت، بەهۆی بۆردومانى تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکە ١٠ هاوڵاتی مەدەنی کوژران.


دوای کەوتنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد، گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر شارۆچکەی مەنبەج دەستپێکرد کە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا بوو، دوای رووبەروبونەوە و پیکدادانێکی زۆر ئەو گرووپە چەکدارانە توانیان شارۆچکەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

ڕوانگەی سوریش بۆ مافەکانی مرۆڤ لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی شارۆچکەکە بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات ئاوارە بوون.

باسی لەوەش کردووە، گروپە چەکدارەکان دوای دەستبەسەراگرتنی شارۆچکەکە هێرشیان کردوەتە سەر موڵک و ماڵی هاوڵاتیان و ماڵەکانیان سووتاندون.













گەلەری