سەردێڕ:

فەرماندەیی گشتی دەسەڵاتی نوێی سوریا کۆمەڵێک بڕیاری نوێی دەرکرد

PM:06:28:09/12/2024

17256 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، لە دوای روخانی رژێمی ئەسەد فەرماندەیی گشتی دەسەڵاتی نوێی سوریا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد، لە گرنگترینیان باسی خوێنی شەهیدان، ئازوقە، قەدەغەی هاتوچۆ، ئازادی تاکە کەسی، ئازادی رۆژنامەوانی


بڕیارە نوێکەی فەرماندەیی گشتی دەسەڵاتی نوێی سوریا لەم شەش خالەدا کۆدەبێتەوە ئەوانیش:

١- هەر هەڕەشەیەک یان هەوڵێک بۆ تەسفیە کردنی حسابەکان لەنێوان هاوڵاتییاندا سزا دەدرێت بە زیندانیکردن بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو. ئێمە جەخت لەسەر پێویستی یەکگرتن و دوورکەوتنەوە لە هەر ناکۆکییەک دەکەینەوە کە ببێتە رێگر لە بنیاتنانی سوریای نوێ.

٢- هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە داوای خوێنی شەهیدان بکات، وەک چۆن شەهیدان گیانی خۆیان بۆ رزگارکردنی نیشتمان بەخشی، نەک بۆداوا کردن یان تۆڵە کردنەوەی خوێنی شەهیدان، (خوێنی شەهیدان بۆ خودا دەبەخشرێت نەک بۆ مەبەستی شەخسی).

٣- سنوردارکردنی بڕی نانی رێگەپێدراو بۆ کڕینی تەنها ٤ کیسە بۆ هەر کەسێک لە رۆژێکدا، ئەم بڕیارە ئامانجی پاراستنی کۆگا و دڵنیابوونە لە دابەشکردنی دادپەروەرانە بۆ هەمووان.

٤- راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆی تەواو کە ئەم شارانە دەگرێتەوە: دیمەشق و لادێکانی، لازقیە، و تارتووس، لە کاتژمێر ٥ی ئێوارە تا ٥ی بەیانی، و سەرپێچیکار سزا دەدرێت بۆ ماوەی مانگێک.

٥- دەستوەردان لە جل و بەرگی ئافرەتان یان سەپاندنی هەر داواکارییەک کە پەیوەندی بە جلوبەرگ یان روخساریانەوە هەبێت بە توندی قەدەغەیە، ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە ئازادی کەسی بۆ هەمووان مسۆگەرە، هەروەها رێزگرتن لە مافی تاکەکان بنەمای بنیاتنانی نەتەوەیەکی شارستانییە.

٦- بە توندی قەدەغەیە هێرش بکرێتە سەر پیشەگەرەکانی میدیا کە لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆی سوریا و پەیجەکانی سۆشیال میدیا کاردەکەن، هەروەها لە هەر بارودۆخێکدا هەر هەڕەشەیەک ئاراستەیان بکرێت. سزای زیندانیکردن بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو بەسەر هەر کەسێکدا سەپێندرا کە سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات. جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی پیشەییەکانی میدیا و دەستەبەرکردنی ئازادی کارەکانیان لە خزمەتی میللەت و کۆمەڵگادا دەکەینەوە.













گەلەری