سەردێڕ:

بانکی ناوەندی سوریا: پارەی دانراوی هاوڵاتیان لە بانکەکاندا سەلامەتە

PM:04:30:09/12/2024

1200 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی سوریا رایگەیاند، پارەی دانراوی هاوڵاتیانی سوریا لە سەرجەم بانکە کارپێکەرەکاندا "سەلامەتە".


ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی فەیسبووک بڵاویکردەوە، "دڵنیایی دەدەینە خەڵکی سوریا و براکانی وڵاتەکەم کە ئەو پارانەی لە ناو بانکە ناوەندیەکان دانراون لە جیێ خۆیەتی و سەلامەتن.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی سوریا و دوو سەرچاوە لە دوو بانکی بازرگانی رایانگەیاندووە، سبەی سێشەممە بانکی ناوەندی و بانکە بازرگانییەکانی سوریا دەست بە دەوام دەکەنەوە و پێویستە فەرمانبەران بچنە سەر کارەکانیان.
هاوکات، دوای روخانی رژێمی ئەسەد هاوڵاتیانی سوریا پێیان وابو کە پارەکانی بانک بردراوە و نادرێتەوە بە هاوڵاتیانی شارەکە چونکە خەزێنەی دەوڵەتی سوریا دەستی بەسەردا گیراوە لەلایەن گروپە چەکدارەکان و ئۆپۆزسیۆنەکانەوە.













گەلەری