PM:04:03:09/12/2024
4128 جار خوێندراوەتەوە
ئۆپۆزسیۆنەکان، سەرۆکی حکومەتی رزگاری سوریایان راسپاردوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی سوریا
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی١٢ـی ٢٠٢٤، محەمەد بەشیر، سەرۆکی حکومەتی رزگاری سوریا، لە لایەن لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە راسپێردراوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی سوریا بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی سەرەتایی.
لەلایەکی دیکەوە، کۆبوونەوەی چڕوپڕ لە نێوان بەشی کاروباری سیاسی
ئۆپۆزسیۆن و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکانی دەرەوە بەڕێوەدەچێت بۆ تاوتوێکردنی
بارودۆخی ئەمنی و سیاسی سوریا دوای روخانی رژێمی بەسار ئەسەد.