سەردێڕ:

کریملن: پشتڕاستی نەکردەوە بەشار ئەسەد لە مۆسکۆ بێت

PM:03:02:09/12/2024

1548 جار خوێندراوەتەوە

گوتەبێژی کۆشکی کریملن، پشتڕاستی نەکردەوە بەشار ئەسەد لە مۆسکۆ بێت، وتیشی ئەوەی لە سوریا روویدا توشی سەرسوڕمانی کردوون.


رۆژی دووشەممە ٩ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کریملن باسی لەوەکرد، ئەوەی لە سوریا روویدا و روخانی رژێمی بەشار ئەسەد، هەموو جیهانی تووشی سەرسوڕمان کرد بە روسیاشەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ پلانێک نییە بۆ کۆبوونەوەی بەشار ئەسەد  لەگەڵ سەرۆک پوتین، روونیشیکردەوە کە "پۆتین بە شێوەیەکی شەخسی بڕیاری پێدانی مافی پەنابەری بەشار ئەسەد لە رووسیا داوە” کرێملین لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سوریا رووبەڕووی قۆناغێکی ئاڵۆزی ناسەقامگیر دەبێتەوە و لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکە گفتوگۆ دەکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک ئاماژەی بەوەشکرد، "کارمەندە سەربازییەکانی روسیا لە سوریا هەموو کارێکی پێویست دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی بنکە سەربازییەکان".

لە کۆتاییدا وتی: دوای سەقامگیربوونی دۆخەکە لە سوریا، پلانمان هەیە سەبارەت بە بوونی بنکەکانی رووسیا لە داهاتوودا لەوێ لەگەڵ دەسەڵاتە نوێیەکان تاوتوێ بکەین.













گەلەری