PM:02:31:09/12/2024
1524 جار خوێندراوەتەوە
كەوتنی ئەسەد و گەڕانەوەی ترەمپ، ئێران ناچار دەكات بەپەلە كەناڵی پەیوەندی لەگەڵ سەركردایەتیی سیاسی نوێی سوریادا بكاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ئاژانسی هەواڵی"رۆیتەرز" لەزاری بەرپرسێكی باڵای ئێرانەوە ئاشكرایكرد، لەدوای كەوتنی رژێمی بەشار ئەسەدەوە، تاران كەناڵی پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ لایەنەكان لە سەركردایەتیی نوێی سوریا كردووەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، كردنەوەی ئەم كەناڵەی پەیوەندیكردن وەكو هەوڵێك بۆ
"رێگریكردن لە رەوتی دوژمنكارانە" لەنێوان تاران و دەسەڵاتدارانی نوێی
دیمەشق ناوبردووە، ئاماژەی بەوەش کرد، پێشڕەویی كتوپڕی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە رێبەرایەتیی دەستەی
تەحریر، گەورەترین خاڵی وەرچەرخان بوو لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە چەند دەیەی
رابردوودا،
كەوتنی حکومەتی بەشار ئەسەد لە سوریا كۆتایی بە پێگەیەكی گرنگ هێنا، كە
ئێران و روسیا لە رێگەیەوە هەژمونی خۆیان بەسەر جیهانی عەرەبی و ناوچەكەدا
دەسەپاند.