سەردێڕ:

ئۆپۆزسیۆن کۆنترۆڵی مەنبج دەکات و خاڵەکانی هەسەدە چۆڵ دەکات

PM:12:03:09/12/2024

4740 جار خوێندراوەتەوە

سوپای نیشتمانیی سوریا، تەواوی شاری مەنبەجیان کۆنترۆڵ کردووە و خاڵەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە شاری مەنبەج چۆڵکردوە


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، سوپای نیشتمانیی سوریا رایگەیاند، کە تەواوی شاری مەنبەجیان کۆنترۆڵ کردووە و ئاماژەیان بەوەش کرد کە "خاڵەکانی کۆنترۆڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری مەنبەج چۆڵکراون".

لە لایەکی دیکەوە  گیدۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، باسی لەوە کرد کە سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی چەکدار لە سوریا مەیلی توندڕەویان هەیە و  جەختی لەسەر پاراستنی کەمینەکان لە سوریا و وەستاندنی هێرشەکان بۆ سەر" کورد" کرد.

 













گەلەری