AM:10:42:09/12/2024
3912 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسێكی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتۆن بەدووری نازانێت دەستەی تەحریری شام لە لیستی تیرۆر بسڕێتەوە لەپێناو سەقامگیری سوریا.
ئەمڕۆ دووشەممە٩ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، رۆژنامەی"واشنتۆن پۆست" لەزاری بەرپرسێكی ئەمریكاوە بڵاویكردەوە، واشنتۆن بەدوری نازانێت دەستەی تەحریری شام لە لیستی تیرۆر بسڕێتەوە و مامەڵەیان لەگەڵ بکات لەپێناو سەقامگیری سوریا.
ئەوەشی خستەڕو، لەئێستادا هەڵسەنگاندنی جدی دەكرێت بۆ ئاستی سەربەخۆیی
دەستەی تەحریری شام لە توركیا ئەوە لەكاتێكدایە، واشنتۆن لەگەڵ ژووری ئۆپراسیۆنی گروپە چەكدارەكان
نامەی ئاڵوگۆڕكردووە لەرێی توركیاوە ئاماژەی
بەوەشكردوە، واشنتۆن هۆشداری داوە بە ژووری ئۆپراسیۆنەكان لە هاوپەیمانیكردن لەگەڵ
رێكخراوی داعش، لەبەرامبەردا گروپە چەكدارەكان واشنتۆنیان دڵنیاكردووە كە هیچ
نیەتێكیان نییە بۆ ئەوەی رێگە بە داعش بدەن دەستوەردان بكات لە سوریا.