AM:10:19:09/12/2024
4292 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی سوریا رایگەیاند، هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ گروپە ئۆپۆزسیۆنەکاندا نیە و ئامادەی گفتوگۆ و رادەستکردنی کاروباری دەوڵەتن وتیشی، هەوڵدەدەن قۆناغی گواستنەوە بێ گرفت و خێرا بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، محەمەد غازی جەلالی، سەرۆک وەزیرانی سوریا رایگەیاند، گەلی سوریا لە ساڵانی رابردوودا زۆر ماندوو بووە و پێویستی بە سەقامگیریە، وتیشی زۆرینەى وەزیرەکانی حکومەتەکەی لە دیمەشقن و کارەکانیان ئەنجامدەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان
هیچ کێشەیەکیان نییە و ئامادەی دانیشتن و گفتوگۆن و هەروەها ئامادەن دۆسیەکانى
کاروباری دەوڵەت رادەست بکەن بۆئەوەی قۆناغی حکومەتی راگوزەر نەرم و خێرا بێت.
ئەوەشی خستەڕو، هەماهەنگیی هەیە بۆ ئەنجامدانی
کۆبوونەوە لەگەڵ سەرانی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان.