سەردێڕ:

پنتاگۆن: فڕۆکەکانمان ٧٥ بنکە و بارەگای گروپە تیرۆرستییەکانیان لە سوریا کردە ئامانج

AM:09:31:09/12/2024

1384 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، فڕۆکەکانیان زیاتر لە ٧٥ ئامانجی داعشیان لە سوریا بۆردومانکردووە، ئەوەش بە مەبەستی رێگریکردن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دەرەکی و دڵنیابوون لەوەی کە هەوڵی سود وەرگرتن لە دۆخی ئێستا نادەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بە چەند فڕۆکەیەکی جۆراوجۆری فڕۆکەی بۆمبڕیژکراوی بی ٥٢ و ئێف ١٥ ، کەمپەکان و ئەندامانی داعشیان کردووەتە ئامانج لە ناوەڕاستی سوریا.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم بۆردومانە دەکەوێتە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ لاوازکردنی داعش و لەگەڵ هاوپەیمانانەکانیان بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی ئەو رێکخراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، رێگەنادەن داعش جارێکی تر خۆی کۆبکاتەوە و سوود لەم باردودۆخەی ئێستای سوریا وەربگرێت و لێپرسینەوە لەگەڵ هەر دەستەیەکیش دەکەن کە پەیوەندی بە داعشەوە هەبێت، وتیشی لەلێکۆڵینەوە بەردەوامن و بۆردومانەکانیش نەبووەتە هۆی زیانگەیاندن بە هاوڵاتی مەدەنی.

 













گەلەری