PM:10:15:08/12/2024
6448 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە دواجار رژێمەکەی بەشار ئەسەد لە سوریا کەوتووە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەوە "ساتێکی مێژوویی" بووە بۆ گەلی سوریا، وتیشی "دەزانین کە ئەسەد لە مۆسکۆیە"
ئەمڕۆ یەکشەممە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئامادەبونی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا داهێڵێتەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی داعش نەگەڕێتەوە و رووبەڕووی ئەو گروپانە ببنەوە کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، رووسیا و ئێران نەیانتوانیوە بەرگری لە رژێمی سوریا بکەن و روونیشی کردەوە
کە ئیدارەکەی سەرکەوتوو بووە لە لاوازکردنی مۆسکۆ و تاران.
سەرۆکی ئەمریکا
بەڵێنیدا "لەگەڵ گروپە سوریاییەکان کاربکات بۆ دامەزراندنی قۆناغی ئینتقالی".