PM:09:51:08/12/2024
1812 جار خوێندراوەتەوە
سعودیە هۆشداریی دا لە خلیسکانی سوریا بۆ ناو پشێوی و دابەشبوون و جەختی لەوە کردەوە کە "لە پاڵ گەلی برای سوریا و هەڵبژاردنەکانیاندایە".
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، شانشینی سعودیە بەدواداچوونی بۆ پێشهاتە خێراکانی سوریا کردووە و خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر بەو هەنگاوە ئەرێنییانەی کە بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی گەلی سوریا گیراونەتەبەر.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە کاتێکدا شانشینی سعودیە پشتیوانی خۆی بۆ گەلی سوریا و هەڵبژاردنەکانیان
دووپاتدەکاتەوە لەم قۆناغە سەرەکییەی مێژووی سوریادا، داوای هەوڵی هاوبەش دەکات بۆ
پاراستنی یەکێتی سوریا و یەکگرتوویی گەلەکەی، بە شێوەیەک کە پارێزگاری لێبکات".
باسی
لەوەشکرد، " سوریا ئاسایش و سەقامگیری بە شێوەیەک بەدەست دەهێنێت کە سەروەری
و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی خۆی بپارێزێت."