سەردێڕ:

ناتانیاهۆ دەستبەسەردا گرتنی ناوچەی پاراستن لە سوریا رادەگەیەنێت

PM:07:43:08/12/2024

3500 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، کە فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە "دەست بەسەر ناوچەی پاراستن لە جۆلان بگرن، کە هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تێیدا جێگیرکراون.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو رێککەوتنەی لە ساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ سوریادا ئەنجامدرا داڕما و سەربازانی سوریا وازیان لە پێگەکانیان هێنا.

ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانی بە سوپاکەی کردووە ناوچەی پارێزبەندی و پێگەکانی فەرماندەیی تەنیشت خۆی کۆنترۆڵ بکات، وتیشی، ئێمەش رێگە بە هیچ هێزێکی دوژمن نادەین". لەسەر سنوورەکانمان نیشتەجێ بن”.

باسی لەوەشکرد، رووخانی ئەسەد "رۆژێکی مێژووییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”، پێشوازی لە هەڵوەشاندنەوەی "ئەڵقەی ناوەندی لە میحوەری خراپەکاری” بە سەرۆکایەتی ئێران دەکات.

ئەو پێی وابوو، "ئەمە دەرئەنجامی راستەوخۆی ئەو لێدانانەیە کە ئێمە ئاراستەی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان، لایەنگرانی سەرەکی (ئەسەد)مان کرد، ئەمەش کاردانەوەی زنجیرەیی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هەموو ئەو کەسانە دروست کرد کە خوازیاری ئازادین لەم سیستمە ستەم و ستەمکارییە".

جێگای سەرنجە رێککەوتنی جیابوونەوە لە نێوان سوریا و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٧٤ لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و بە پاڵپشتی یەکێتی سۆڤیەت و ئەمریکا، بۆ کۆتایی هێنان بە پەرەسەندنی نێوان ئەو دوو لایەنە لە دوای شەڕی ئۆکتۆبەری ١٩٧٣ واژۆ کرا.

لەرێکەوتنەکەد هاتبوو رێزگرتن لە ئاگربەست و دیاریکردنی شوێنی هێزە چەکدارەکانی هەردوولا دیاریکرابوو. ناوچەی دابڕان لەژێر چاودێریی هێزێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاودێریکردنی پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکە دامەزرا، ناوچەی کەمکردنەوەی چەک دیاریکرا کە ٢٠ کیلۆمەتر بۆ هەر لایەنێک درێژدەبێتەوە، هەروەها ڕێگری لە جێگیرکردنی پاتری مووشەکی سام لە ماوەی ٢٥ کیلۆمەتر لە هێڵی پێشەوەی سوریاوە کرا.













گەلەری