سەردێڕ:

ئیسرائیل هەڵمەتی بەرفراوان بۆ سەر دیمەشق و بارەگا سەربازییەکان دەستپێدەکات

PM:07:03:08/12/2024

3604 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای پەخشی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل ناوەندی توێژینەوەی زانستی دیمەشقی بۆردومان کردووە، کە چەکی کیمیایی و بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی تێدا بەڕێوەدەبرێت، هەروەها هێرشی ئاسمانی بە ئامانجی گەڕەکی مێززە لە پایتەختی سوریا دەستپێکردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕۆیتەرز راپۆرتی دا - لە سەرچاوەیەکی ئەمنی لوبنانی و سوریاوە - کە ئەو هەڵمەتانەی کە گەڕەکی مێززەیان لە دیمەشق کردە ئامانج، گومان دەکرا ئیسرائیل بن.

ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەکان کە پێدەچێت ئیسرائیل بن بنکەی ئاسمانی خەلخەڵەیان لە باشووری سوریا بۆردومان کردووە، کە سوپاکە شەوانە چۆڵیان کردووە.

ئەوەشی خستەروو، کە سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر کۆگاکانی چەک لە باشووری سوریا، و لە ناوچەی فڕۆکەخانەی دیمەشق، "لە ترسی ئەوەی بکەوێتە دەستی چەکدارەکان."

رۆژنامەی یەدیوت ئەهرۆنۆت هەروەها ڕایگەیاندووە کە سوپای ئیسرائیل لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا "بەبێ بەرخۆدان" چیای حەرمونی سوریای کۆنترۆڵکردووە.

ڕژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری بەشار ئەسەد، دوای لەدەستدانی کۆنترۆڵی دیمەشقی پایتەخت و چوونە ژێر کۆنترۆڵی کوتلە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، بەرەبەیانی دەسەڵاتی لەدەستاو دەستی لە کار کێشایەوە، لە سوریا ڕۆشتە دەرەوە.

رۆژی ٢٧ی مانگی رابردوو لە لادێکانی رۆژئاوای پارێزگای حەلەب پێکدادان لەنێوان هێزەکانی رژێمی سوریا و کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکان روویدا و دوای ئەوە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن توانیان ئیدلب، حەما، دارا، سوەیدە، حومس و دواجار دیمەشق کۆنتڕۆڵ بکەن.













گەلەری