وەزیری دادی سوریا رایگەیاند، موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت نەکەنە ئامانج، وتیشی بەشار ئەسەد ناچار بو بەیانامەی دەستلەکار کێشانەوەکەی بدات بە خەڵکی سوریا
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەحمەد سەید وەزیری دادی سوریا رایگەیاند، سەرۆکوەزیران لەگەڵ سەرکردەی حەریر شام رێککەوتووە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە. وتیشی، "ئەحمەد شەرا (سەرکردەی حەیعەت تەحریر شام) رۆڵێکی گەورەی هەبووە و لە مێژوودا تۆمار دەکرێت".
ئاماژەی
بەوەشکرد، سوریا بەرەو شەڕی ناوخۆ ناڕوات و روونیشی کردەوە کە "پرۆسەی گواستنەوەی
سیاسی بە ئاسانی دەبێت".
باسی
لەوەشکرد، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا دەنگی ئۆپۆزسیۆن و ملیۆنان ئاوارەی
پشتگوێ خستووە و روونیشیکردەوە کە ئەسەد دەبوو ئۆپۆزسیۆن لەخۆبگرێت و دانوستان لەگەڵیدا
بکات.
لە وەڵامی
پرسیارێکدا وەزیری دادی سوریا وتی، "بە هیچ شێوەیەک حکومەت ئاگادار نەکرایەوە لە رۆیشتنی
ئەسەد، کەس نازانێت ئەسەد بەرەو کوێ دەڕوات و چی بەسەر هاتووە”. وتیشی "ئەسەد
ناچار بوو بەیاننامەی دەستلەکارکێشانەوە بداتە سورییەکان".
ناوبراو لە
درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە پێشبینی ئەوەمان نەدەکرد رژێم بەو خێراییە بکەوێت، بەڵام
بابەتەکە روون بوو، وتیشی کە "زۆرینەی وەزیرەکان لە دیمەشقن".
وەزیری دادی
سوریا داوای کرد "سوریا بگەڕێتەوە بۆ ناسنامەی عەرەبی خۆی، رژێمی ئەسەد ستەمکارە
و ناچار بوو کۆتایی پێبهێنێت. سوریا بە رووخانی رژێمی ئەسەد سەرکەوتوو بوو".
ئەوەشی خستەڕوو،
کەسانێک هەبوون کە بە تاوانی مەدەنی سزادراون و ئازادکراون و لەنێو دەستگیرکراوەکاندا
بوون.