سەردێڕ:

مالیکی و مەشهەدانی: عێراق بە پەرۆشە بۆ سەقامگیری سوریا و ناوچەکە

PM:05:07:08/12/2024

972 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایانگەیاند، پەرۆشی عێراق بۆ پاراستنی سەقامگیری لە سوریا بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش لە عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دووپات کردەوە


ئەمڕۆ یەکشەممە، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژەیان بەوەشکرد، پاراستنی سەقامگیری لەسوریا گرنگە چونکه ناسەقامگیرییەکەی نەرێنی دەبێت لەسەر عێراق و هەموو وڵاتانی ناوچەکە.

نووسینگەی راگەیاندنی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ مالیکی لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە مەشهەدانی کردووە و لەمیانی دیدارەکەشدا پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات تاوتوێ کراوە، و هەروەها پێداچوونەوە بە پێشهاتەکانی ئێستای سوریا و گۆڕینی رژێمی ئەوێ کرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا چوونە ناو دیمەشقی پایتەختیان راگەیاند و بەیاننامەی ژمارە یەکیان لە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی پەخش کرد و کۆتایی "سەردەمی تاریک”ی رژێمی ئەسەد و دەستپێکی سەردەمێکی نوێیان بۆ سوریا راگەیاند.













گەلەری