ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی داوا دەکەن شەڕ بووەستێنرێت و ئاسودەیی و خۆشگوزەرانی بگەڕێتەوە بۆ هاوڵاتیانی سوریا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد کاردانەوەی لێکەوتەوە و پنتاگۆن رایگەیاند، ئەم دۆخە نوێیەی سوریا زەمینە لەبار دەکات داعش سەرهەڵبداتەوە و جەختیان لەوەکردەوە بەوهۆیەوە هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەمێننەوە.
لە لایەکی دیکەوە روسیاش ئاماژەی بەوەکرد، ئەسەد خۆی بڕیاریداوە پۆستەکەی جێبهێڵێت و دوای دانوستان وڵاتەکەی
بەجێهێشتووە. وڵاتی چینیش دەڵێت، بەدواداچوون بۆ دۆخی سوریا دەکەن و هیوادارن
سەقامگیری بۆ سوریا بگەڕێتەوە.
هەر لەو بارەیەوە فەرەنسا ئەوەی خستەڕوو، لە ٢٠١١
وە پشتیوانی خەڵکی سوریا بوون و لە ئێستادا داواکارن لە وڵاتان یارمەتی
سوریا بدەن بۆ دووبارە بنیاد نانەوەی، ئەڵمانیاش باسی لەوە کرد کۆتایی ئەسەد
ئاسودەیی بۆ ملیۆنان هاوڵاتی سوریا دەهێنێت.
لە کەنداویش روخانی ئەسەد کاردانەوەی دروست
کرد و ئیمارات رایگەیاند، ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سوریا دەرخەری ئەو سیاسەتە
شکستخواردووەی ئەسەد بووە کە بەکارهێنانی زەبر و توندوتیژی بوو لە حکومڕانیدا.