PM:03:17:08/12/2024
2120 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، پێویستە رێز لە بیروڕای هەموو نەتەوە و مەزهەبەکانی سوریا بگیرێ.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی روسیا پشتیوانی خۆی دووپاتکردەوە بۆ هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی سیاسی و رایگەیاند، بەردەوامن لە پەیوەندیکردن بە هەموو گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا
ئاماژەی بەوەش کرد،
بنکە سەربازییەکانی روسیا لە سوریا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و روونیشیکردووەتەوە،
لە ئێستادا هیچ مەترسییەکی جددیان لەسەر نییە.