چەند کاندیدێکی سەرکەوتووی سەربەخۆى پەرلەمانی عێراق فراکسیۆنێکیان بەناوی فراکسیۆنی میللی سەربەخۆ پێکهێنا و محەمەد عەنوز بە سەرۆك و سەجاد سالم بە وتەبێژ دەستنیشانکرد.
فراکسیۆنەکە راگەیەنراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە ،''لەنێوان چەند کاندیدێکی سەربەخۆی دەرچوودا رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی فراکسیۆنی میللی سەربەخۆ، کراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو فراکسیۆنە دەرگای
کراوەیە بۆ هەموو فراکسیۆن و ئەو کەسانەی کە دەرچووی هەڵبژاردنەکەن بەرەچاوکردنى ئینتیمای
نەتەوەیی و مەزهەبی و ئایینی بە ئامانجی بەشداریکردن لە بڕیاڕە سیاسیەکان.
ئەوەشی خستوتەڕوو، فراکسیۆنەکە لەسەر بنەمای دەوڵەتی
هاوڵاتیان دامەزراوە و دوورە لە پشک پشکێنە و چاودێرێکی سەرسەخت دەبێت و بەگژ گەندەڵیدا
دەچێتەوە و بەرگری لە مافی هاوڵاتییان دەکات.
هاوکات لەبارەى
فراکسیۆنەکەوە، ئوسامە کەریم بەدر نوێنەرى کۆتاى مەندائیى ئاماژەى بەوە کرد کە
فراکسیۆنە سەربەخۆکە پێکهاتوون لە:سجاد سالم، محەمەد عەنوز، هادى سەلامى و باسم
خەشان.
ئەمە لەکاتێکدایە، محەمەد عەنوز، بە کاندیدە هەژارەکە
ناسرابوو، بە هەڵواسینی چەند پۆستەرێکی سادە کە خۆی دروستی کردوو توانی دەنگی یەکەم
لە ناوچەکە بەدەستبهێنێت.