AM:09:07:08/12/2024
6024 جار خوێندراوەتەوە
دوای نزیکەی چارەکە سەدەیەک لە حکومڕانی سوریا، تەلەفیزیۆنی فەرمی وڵاتەکە کۆتایی هاتنی ڕژێمی بەشار ئەسەدی راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، دوای ئەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا چوونە ناو شاری دیمەشق و پایتەختی سوریایان کۆنترۆڵکرد، رایاگەند ئەسەد کۆتایی هات و سەروەری یاسا لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات.
سەرۆکوەزیرانی سوریاش رایگەیاند،
لەماڵەکەی خۆیدایە و بۆ هیچ وڵاتێک هەڵنەهاتووە، ئەبو محەمەد جۆلاینش ئاماژەی
بەوەکرد، دامودەزگاکانى دەوڵەت لە ژێر سەرپەرشتى سەرۆکوەزیرانى پێشوو دەمێننەوە تا
حکومەتی نوێ پێکدەهێنرێت.
هاوکات، رۆژنامەی ''وۆڵ ستریت'' جۆرناڵ ئەمریکیش لە زاری بەرپرسانی ئەمی
سوریاوە رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەسەد
سوریای بەجێهێشتووە، وتیشی نازانرێت ئەسەد بۆ کوێ رۆشتووە.