ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاند، ئەمشەو ئەو دوو هەزار سەربازەی کە هاتبوونە عێراقەوە بە فڕۆکە دەگوازرێنەوە دیمەشق و فەرماندەی گستی سوپای سوریاش بڵاویکردەوە، بەردەوام دەبن لە شەڕ و خۆیان بەدەستەوە نادەن.
ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، ئەو دوو هەزار سەربازەی سوپای سوریا کە لە سنوورەکانەوە چوونەتە ناو خاکی عێراقەوە ئەمشە و بە فڕۆکە دەگوازرێنەوە بۆ دیمەشق.
هاوکات فەرماندەی گشتی سوپای سوریاش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، خۆیان بەدەستەوە نادەن و بەردەوام دەبن لە شەڕکردنی دژی گروپەچەکدارەکان و ئۆپەراسیۆنەکانیان لە شارەکانی حمس و حەلەب و حەمما.
لەلایەکی دیکەوە کەناڵی سی ئێن ئێن ئاماژەی
بەوەکردوە، کە بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە دیمەشق نەماوە و وڵاتەکەی بەجێهێشتووە،
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش باسی لەوەکرد، کە بەشار ئەسەدیان بەخوا سپاردووە.
کەناڵەکە باسى لەوەشکرد، پاسەوانەکانى کۆشکى
سەرۆکایەتى سوریا، هەڵهاتوون و رێوشوێنەکانى پاراستنى کۆشەکەکە خاوکراوەتەوە.
هاوکات پێنج بەرپرسی ئیدارەی جۆبایدنیش بۆ
کەناڵی سی ئێن ئێن ئەوەیان خستوەتەڕوو، کە ئەگەری رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد
لەماوەی چەند رۆژێکدا دەبینن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە سەرۆکی گروپە
چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا پەیامێکی بۆ هێزەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کە
دیمەشق چاوەڕێیانە.