سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی: داوا لە هەموو لایەک دەکەم هاوکاربن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە

PM:09:33:07/12/2024

2028 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە رایگەیاند، لەگەڵ پێشڕەوی هێزەکانیان بۆ دێرەزورلە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکاندا لێبوردنی گشتی رادەگەیەنن، وتیشی هیوادارە هەمووان هاوکاربن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری.


ئەمڕۆ شەممە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی دیموکرات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، لەگەڵ پێشڕەوی هێزەکانیان بەرەو دێرەزوور، لێبوردنی گشتی رادەگەیەنن، ئەوەش لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکاندا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لە هەموو لایەک دەکەن هاوکاربن بۆ پاراستی ئاسایش و ئارامی و وتیشی، پشتبە رۆڵی هۆزەکان دەبەستن بۆ رێگریکردن لە ئاژاوەگێڕی و پاراستنی ناوچەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، دڵنیایی دەدەنە هۆزەکان کە هێزەکانیان لەگەڵ ئەواندا دەبن و بەتەواوی پاڵپشتیان دەکەن.













گەلەری