لەگەڵ راگەیاندنی کوتلە چەکدارەکان سەبارەت بە “دەستپێکردنی قۆناغی کۆتایی گەمارۆدانی دیمەشقی پایتەخت”، سەرۆکی کوتلە چەکدارەکان، پەیامێکی بۆ شەڕکەرەکانی بڵاو کردەوە لە تەلەگرامەکەی خۆیدا بۆ شەرکەرەکانی وتی “دیمەشق چاوەڕێی ئێوەیە”.
ئەمڕۆ شەممە، ئەبو محەمەد جولانی سەرۆکی دەستەی تەحریر شام، لە بەیاننامەکەیدا داوای لە فراکسیۆنەکان کرد بەناونیشانی “بۆ براکانم، شۆڕشگێڕە ئازادەکان”، “تەنها فیشەکێک بەفیڕۆ نەدەن جگە لەسنگی دوژمناندا”.
سەرۆکی رێکخراوی
تەحریر شام کە لەلایەن ئەمریکاوە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناوی هاتووە، دوێنێ هەینی،
پشتڕاستی کردەوە کە ئامانجی کوتلەکان نەگۆڕاوە و هەروا بە "روخاندنی رژێم"
دەمێنێتەوە.
هەروەها لە
چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆیی کە تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی پەخشکرا جەختی لەوە کردەوە، کە
پێش کۆنتڕۆڵکردنی حەما وەک دوای ئەوە نییە.
پەیامەکەی ئەلجولانی
ئەمڕۆ دوای ئەوە هات کە کوتلەکان ئاشکرایان کرد کە سوپای سوریا لە چەند شارۆچکەیەکی
لادێی دیمەشق کشاوەتەوە.