سەردێڕ:

سەرۆکایەتی سوریا رەتیدەکاتەوە بەشار ئەسەد وڵاتەکەی بەجێهێشتبێت

PM:06:21:07/12/2024

1400 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی کۆماری سوریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە سەبارەت بەرۆشتنی بەشار ئەسەد بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی


ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتی کۆماری سوریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە لەبەیاننامەکەدا هاتووە: “هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندنی بیانی دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست لەسەر جێهێشتنی سەرۆک بەشار ئەسەد لە دیمەشق، یان سەردانی خێرا بۆ وڵاتێک یان وڵاتێکی دیکە بڵاودەکەنەوە”.

سەرۆکایەتی سوریا "هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، ئاماژە بە ئامانجە ئاشکراکانیان دەکات و پشتڕاستی دەکاتەوە کە نوێ نین. بەڵکو ئەم ئامرازانە پێشتر ئەم شێوازەیان پەیڕەو کردووە لە هەوڵدان بۆ چەواشەکاری و کاریگەری لەسەر دەوڵەت و کۆمەڵگای سوریا بە درێژایی ساڵانی رابردووی شەڕەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرۆک کۆمار لە دیمەشقی پایتەختەوە بەدواداچوون بۆ کارەکانی و ئەرکە نیشتمانی و دەستوورییەکان دەکات.

باسی لەوەشکرد، هەموو هەواڵ و چالاکییەکان و هەڵوێستەکانی پەیوەست بە سەرۆک ئەسەد لە پلاتفۆرمەکانی سەرۆکایەتی کۆمارەوە سەرچاوە دەگرن لەگەڵ میدیای نیشتمانی سوریا.













گەلەری