AM:08:17:06/12/2024
636 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان دابەزی بە بەراورد بە دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت بە بەراورد بە دوێنێ ٣٠ سەنت دابەزیوە
ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێک خاوی تەکساس بە ٦٨ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت هاوشێوەی نەوتی برێنت نزم بویەوە، بە بەراورد بە دوێنێ ١٧ سەنت دابەزیوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی ئاڵۆزبوونی جەنگی روسیا- ئۆکرانیاوە نرخی
نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و لە ماوەی یەک هەفتەدا ٤٪ـی نرخەکەی
بەرزبووەتەوە.
هاوکات، بڕیارە لە سەرەتای مانگی کانوونی
دووەمی ئەمساڵدا کێڵگەی نەوتی تەنگیز کە گەورەترین کێڵگەی کازاخستانە، بگەڕێتەوە
بۆ توانای بەرهەمهێنانی تەواو و وەزارەتی وزەی کازاخستان رایگەیاندووە بەنیازە لە
ساڵی ٢٠٢٥دا ٩٠ ملیۆن تۆن نەوت بەرهەم بهێنێت، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٨٨ ملیۆن
تۆن نەوت بەرهەمبهێنێت.