سەردێڕ:

له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

AM:08:40:22/07/2021

10316 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل لە سەر رێگای هەولێر – مەخمور لە نزیک گوندی قۆریتان سێ کەس گیانیانلەدەستدا و دە کەسی دیکەش برینداربوون.


شەوی رابردوو، فازل حاجی بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر بە ئێن ئار تی راگەیاند، لەسەر رێگەی هەولێر – مەخمور سەرەتا ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆمیگا سەگێک دێتە بەردەمی و لەئەنجامی خۆلادان لێی وردەگەڕێت و کەسێک برینداردەبێت، خەڵکی لە ئۆتۆمبێلەکە کۆدەبنەوە و قەرەباڵغی دروستدەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، دواتر لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلێی دیکە لە شوێنی هەمان رووداو کە نەیانزانیوە قەرەباڵغی لێیە دە کەس برینداربوون کە برینی شەش کەسیان سەختە.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر شەوی رابردوو فازل حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە نزیک گوندی شاخۆلان، کەسێک گیانیلەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم لە ساڵی رابردوودا، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و ٣٨٦ هەزار و ٢١٤ سەرپێچی تۆمارکراون و دوو هەزارو ٨٩٧ رووداویش روویانداوە، لەو ژمارەیەش ٤٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 رزگار كۆچه‌ر - هەولێر







گەلەری