سەردێڕ:

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:08:23:03/12/2024

748 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ نزم بووەوە و ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلارو ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە ٦٨ دۆلار ١٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی تەکساسیش نزمترین ئاستی تۆمارکرد.

ئاماژە بەوەش کرا، بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمریکا لە مانگی ئەیلولی رابردوودا مانگانە ١٥٧ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمی کردووە کە ١٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی مانگانە دەکات.

هاوکات، ئەم دابەزینە لە بەرهەمی نەوتی خاوی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە ژمارەیەک دامەزراوەی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە کەنداوی مەکسیک لە ئەمریکا لە مانگی ئەیلولدا رووبەڕووی داخستنی درێژخایەن بوونەتەوە، بەهۆی زریانەکانی فەرەنسا و هێلین.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا کێڵگەی نەوتی تەنگیز کە گەورەترین کێڵگەی کازاخستانە، بگەڕێتەوە بۆ توانای بەرهەمهێنانی تەواو و وەزارەتی وزەی کازاخستان رایگەیاندووە بەنیازە لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٩٠ ملیۆن تۆن نەوت بەرهەم بهێنێت، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٨٨ ملیۆن تۆن نەوت بەرهەمبهێنێت.













گەلەری