سەردێڕ:

شارەزایان: مۆبایلی تێسلای ئیلۆن مەسک پێویستی بە بارگاوی و ئینتەرنێت نابێت

PM:11:44:01/12/2024

3576 جار خوێندراوەتەوە

دەنگۆکانی خستنە بازاڕی مۆبایلی تێسلا تا دێت گەرمتر دەبێت،زۆربەی دەنگۆکان ئاماژە بەوەدەکەن، مۆبایلەکەی ئیلۆن مەسک بە شێوەیەکی خودکارانە لە تیشکی خۆرەوە بارگاوی دەبێتەوە و پەیوەندی بە ئینتەرنێتی ستارلینکەوە دەکات.


سەرەڕای ئەم دەنگۆیانە، نە تێسلا و نە ئیلۆن ماسک بڵاوکردنەوەی ئامێرێکی لەو جۆرەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە رەنگە ساڵی ٢٠٢٥ بە فەرمی رابگەیەنرێت و ببێتە رکابەر بۆ ئەپڵ و سامسۆنگ.

پێشبینییەکان بۆ مۆبایلەکەی ئیلۆن مەسک دەڵێن، ئەم مۆبایلە پێویستی بە بارگاویکردنەوە نییە، بەڵکو بە شێوەیەکی خودکارانە بە تیشکی خۆر بارگاوی دەبێتەوە، تەنانەت کاتێک لە گیرفانی خۆتدایە.

هەروەها، ئەم مۆبایلە تێسلایە پێویستی بە هێڵی ئینتەرنێت نییە، بە ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی تێسلا کاردەکات، بۆیە ئەم ئینتەرنێتەی ناو مۆبایلەکە لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێکدا بێت کاردەکات.













گەلەری