نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ دابەزی و ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلارو ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە ٦٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی تەکساسیش نزمترین ئاستی تۆمارکرد.
هاوکات، بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمریکا لە مانگی ئەیلولی رابردوودا
مانگانە ١٥٧ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمی کردووە کە ١٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل
نەوتی مانگانە دەکات .
ئەم دابەزینە لە بەرهەمی نەوتی خاوی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە ژمارەیەک
دامەزراوەی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە کەنداوی مەکسیک لە ئەمریکا لە مانگی ئەیلولدا
رووبەڕووی داخستنی درێژخایەن بوونەتەوە، بەهۆی زریانەکانی فەرەنسا و هێلین.
هاوکات، بڕیارە لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا کێڵگەی نەوتی
تەنگیز کە گەورەترین کێڵگەی کازاخستانە، بگەڕێتەوە بۆ توانای بەرهەمهێنانی تەواو و
وەزارەتی وزەی کازاخستان رایگەیاندووە بەنیازە لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٩٠ ملیۆن تۆن نەوت بەرهەم
بهێنێت، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٨٨ ملیۆن تۆن نەوت بەرهەمبهێنێت.