سەردێڕ:

ڤێتنام بەنیازە تۆڕێکی شەمەندەفەری خێرا بە بەهای ٦٧ ملیار دۆلار دابمەزرێنێت

PM:07:52:30/11/2024

2328 جار خوێندراوەتەوە

ڤێتنام بەنیازە تۆڕێکی شەمەندەفەری خێرا بە بەهای ٦٧ ملیار دۆلار دروستبکات و باکور و باشووری وڵاتەکە بەیەکەوە ببەستێتەوە و ساڵی ٢٠٢٧ دەست بە دروستکردنی دەکرێت و ساڵی ٢٠٣٥ پرۆژەکە تەواو بکرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٣٠ـی ١١ـی ٢٠٢٤، ئەنجوومەنی نیشتیمانی ڤێتنام رەزامەندی لەسەر ئەم پرۆژەیە دەربڕی کە تۆڕی شەمەندەفەرەکە درێژییەکەی ١٥٤١ کیلۆمەتر لە سەرانسەری ٢٠ شار و پارێزگای ڤێتنام و بە خێرایی دەگاتە ٣٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

هاوکات، ئەم پڕۆژەیە بە لە چوارچێوەی پلانێکی گەورەدایە بۆ پشتگیریکردن لە گەشە و بەرزکردنەوەی ژێرخانی ئابووری و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ناوچەکە و زیادکردنی توانای کێبڕکێی ئابووری ڤێتنام.

ئەوەش لەکاتێکدایە، جێگای سەرنجە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٠ ئەم پڕۆژەیە خرایە بەردەم ئەنجومەنی نیشتمانی، بەڵام بەهۆی سنوورداربوونی ئابووری و بەرزی ئاستی قەرزی گشتی لەو کاتەدا رەتکرایەوە، بەڵام گەشەسەندنی ئابووری ئەم دواییە هاندەری هەنگاونان بۆ پێشەوەی ئەم پڕۆژەیەبووە، کە پێشبینی دەکرێت بزوێنەرێکی سەرەکی گەشەسەندن بێت لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.













گەلەری

‌بەپەلە