بەهۆی ئەو زریانە بەهێزەی کە لە هەفتەی رابردووەوە چەند ویلایەتێکی ئەمریکای گرتووەتەوە ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە ١٦٢ کەس و بەرپرسانی ئەمریکاش رایانگەیاند، تەنها رۆژی رابردوو ٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، زریانی هێلین لە هەفتەی رابردووەوە نزیکەی شەش ویلایەتی ئەمریکای گرتووەتەوە، زیانی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا ١٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی ئەمریکاش ئاماژەیان بەوەکرد، تیمەکانی فریاگوزاری بەردەوامن
لە هەوڵدان بۆ رزگارکردنی دانیشتوانی ناوچەکان و نزیکەی ٥٠٠ کەس لەوانەی کە کەوتوونەتە
بەر کاریگەری زریانەکە، رزگار کراون.
هەر بەهۆی زریانەکەوە شەش ویلایەتی وڵاتەکە باری لەناکاویان
راگەیاند، لە چەندین ناوچەش چەندین خانوو و ماڵی هاوڵاتیان رووخاون.
لەوبارەیەشەوە
حاکمی ویلایەتی رای کۆبەر رایگەیاندووە، لە مێژووی نوێدا ئەمە یەکێکە لە پڕ زیانترین
و سەختترین کارەساتە سروشتییەکان کە ناوچەکە رووبەڕووی بووەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە
بەردەوام زریانێکی بەهێز ناوچە جیاوازەکانی جیهانی گرتووەتەوە و هەر ماوەیەو لە
وڵاتێکدا چەندین زیان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.