ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ١٤ بڕیاری نوێی دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان، ڤاکسین بۆ کارمەندانی کەرتی تایبەتیش دەکرێتە ناچاری و ئاهەنگ و پرسەش قەدەغە دەکرێت.
یه‌كه‌م/ داوا لە هاوڵاتییانى
شارەکەمان دەکەین لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گشتیی، هەموو ئەو گردبوونەوە
و ئاهەنگانەى لە هۆڵى مزگەوتەکان، ماڵ، شوێنە گشتییەکان، بەبۆنەى یادى لەدایک
بوونى فەخرى کائینات پیشەواى مرۆڤایەتى (محمەد)(د.خ) لەسەربێت ڕابگرن، لەهەولێرى
پایتەخت ئەوەى پێویست بووە بۆ ئەم یادە مەزن و پیرۆزە لەئەنجامدانى ڕێورەسم و یادکردنەوەى
ئەم ڕۆژە پڕشکۆیە ئەنجامدراوە، بۆیە داوکارین هاڵاتییان و هاوشاریانى شارەکەمان
پابەندبن بەم بڕیارەوە.
دووەم/ سه‌رجه‌م قائیمقام
و بەڕێوەبەرى ناحییەكانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌بێت تەواوى ئه‌و رێكارانه‌ى
ژوورى ئۆپەراسیۆن وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، ده‌سه‌ڵاتی تەواویشیان پێده‌درێت له
هه‌ر شوێنێك پێویستى کرد رێكاره‌كان توندتر بكه‌ن.
سێیەم/ بەستنی ماسک بۆ
ھەموو ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە و ئەوانەشی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە لە شوێنە
داخراوەکان دەبێتە ئیلزامی و قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەکان چاودێری دەکەن.
چواره‌م/ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه
و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌بێت ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان
و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى جێبه‌جێبكه‌ن به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ماسك) و دروستنه‌كردنى
گردبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغى، هه‌روه‌ها ڕێگه‌نه‌ده‌ن هیچ هاوڵاتییه‌ك بۆ ڕاییكردنى
مامه‌ڵه‌كانى به‌بێ به‌ستنى (ماسك) بچێته نێو هیچ فه‌رمانگه و دام و ده‌زگایه‌كى
حكومى، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فەرمانگە و فه‌رمانبه‌رێك سه‌رپێچى له‌و بڕیاره
بكات، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى ئه‌و فه‌رمانگه و بەڕێوەبەرایەتییە به‌رپرسیارن.
پێنجەم/ ھەموو فەرمانبەرانی
فەرمانگە و دام و دەزگاکانى حکومى لەسنوورى پارێزگاى هەولێر بە ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە،
لە ماوەی دوو مانگدا دەبێت ڤاکسین وەربگرن، بە پێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران
مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
شەشەم/ پرسەدانان لە
(کۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك
پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت و بنکەکانى پۆلیس ڕاسپێردراون چاودێرى سنوورەکانى خۆیان
بکەن.
حەوتەم/ ھەموو ئەوانەی
لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، پێویستە کارتی ڤاکسینیان ھەبێت.
هه‌شته‌م/ مامۆستا و فەرمانبەرانی
قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان و ئەو قوتابیانەی کە تەمەنیان لە سەرووی ١٨ ساڵەوەیە،
دەبێت تاوەکو ١/١٢/٢٠٢١ ڤاکسینیان وەرگرتبێت.
نۆیه‌م/ داواده‌كه‌ین
هه‌روه‌ك چۆن لە ڕابردوودا مامۆستایانی ئایینی هاوکارمان بوونە، بە هەمان شێوە
ھاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری تەندروستیی و رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانى
خۆپارێزى.
دەیەم/ دایکان و
باوکان دەتوانن تاوەکو ٣١/١٠/٢٠٢١ بڕیار بدەن کە منداڵەکانیان بچنە قوتابخانە یان
بەشێوەی ئۆنلاین بخوێنن.
یازده‌یه‌م/ لە کۆڕوکۆبوونەوەکاندا
دەبێت بەشداربووان یان کارتی ڤاکسینیان پێ بێت، یاخود پشکنینی کۆرۆنایان کردبێت، بۆ
ئەو مەبەستەش خاوەنى (هوتێل، هۆڵ، شوێنەکان) بەرپرسیارن و لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە
چاودێرى دەکرێن.
دوازدەیەم/ له دواى بڵاوبوونەوەى
ئەم ڕاگەیندراوە، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر، هێزه‌كانى پۆلیسى هاتووچۆى
ڕاسپاردووە ڕێکارى تایبەت بەرامبەر شوفێران و سەرنشینانى بگرنەبەر کە پابەند نین بە
ڕیکارەکانى خۆپارێزى و ڕێنماییە تەندروستییەکان، بەتایبەتى بەستنى (ماسک).
سێزدەیەم/ ژووری ئۆپەراسیۆنی
پارێزگای هەولێر، بەڕەچاوکردنی کار و کەسابەت و بژێوی ژیانی هاوڵاتییان، بژاردەی کەرەنتین
و قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆی هەڵنەبژارد، بەڵام ئەگەر لەهەر قەزا و ناحییە و شوێن
و گەڕەک و کۆڵانێک هاوڵاتییان پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان
نەبن و مەترسیەکان پەرەى سەند، ئەوا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گشتیی
شاره‌كه‌مان، رێكاره‌كان توندتر دەکرێن، بۆیە داوا لەهەموولایەک دەکەین پابەندبن،
تاوەکو بارودۆخەکە و ڕەوشی تەندروستیی لەوەی هەیە سەختر نەبێت.
چوارده‌یه‌م/ ئه‌م رێكارانه
له‌كاتژمێر ١٢ی ئه‌مشه‌و ٢٥ له‌سه‌ر ٢٦ی ١٠ی ٢٠٢١ دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
دوێنێش، وەزیری تەندروستی
حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رێژەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزبووەتەوە، وتیشی،
"ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ مامۆستا و فەرمانبەران و ئەو کەسانەی لە شوێنە داخراوەکاندا
کار دەکەن دەکرێتە ناچاری".
تا ئێستا لە هەرێمی
کوردستان، ٣٥٥ هەزار و ٥٤١ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، شەش هەزار و ٢٦٥ کەسیش بەهۆی
ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ٣٣٣هەزار و ٢٥٧ کەسیش، لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.