دوێنێ وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە نهۆمی دووەمی خانوویەک لە گەڕەکی شۆرش گەنجێک گیانیلەدەستدا و باوکیشی بە سەختی سوتا. ئەمشەویش پاش زیاتر لە ٣٠ کاتژمێر مانەوە لە نەخۆشخانە باوکەکەش گیانی لەدەستدا.
کاتژمێر دوو ٢٠
خولەکی شەوی یەکشەممە رووداوێکی ئاگر لە گەڕەکی شۆڕش روویدا، کە ئاگرەکە لە نهۆمی
دووەمی خانوویەک کەوتبووەوە، لە ژورێکدا گەنجێکی تێدابووە کە تەمەنی ٣٠ ساڵ بووە و
بەهۆی رووداوەکە گیانیلەدەستداوە.
سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی
بەرگری شارستانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، باوکی گەنجەکە بۆ رزگارکردنی کوڕەکەی
چووەتە ژوورەوە و لە ئەنجامدا ئەویش جەستەی سوتاوە و رێژەی سوتانەکەشی ٤٠%ـە.
هەر زوو باوکەکە
برابووە نەخۆشخانە و خرابووە ژێر چاودێری پزیشک و چاودێری وەردەگرت. بەڵام ئەمشەو
پاش زیاتر لە ٣٠ کاتژمێر لە مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.