سەردێڕ:

بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٦٥ دۆلاری فرۆشتووە؛ نرخی دۆلار چەندە؟

PM:02:01:30/07/2024

1108 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ فرۆشی ئەمڕۆ بە تێکڕا زیاتر لە ٢٦٥ ملیۆن دۆلاریان بە نرخی فەرمی بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی فرۆشتووە. هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەڕووی دراوە بیانییەکانەوە ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ فرۆشی ئەمڕۆ سێشەممە، بە تێکڕا ٢٦٥ ملیۆن و ٧٧٣ هەزار و ٤٤٣ دۆلاریان بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.

باسی لەوەش کردووە، لەو رێژەیە ٢٦٢ ملیۆن و ٢٢٣ هەزار و ٤٤٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی، بڕی سێ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە.

هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٨ هەزار و ٨٥٠ دینار.

پێشتر، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاساییە و هیچ مەترسییەک لەسەر بەهای دینار نەماوە، هۆکاری ئەو جیاوازییەش کە لە نێوان نرخی فەرمی بانکی ناوەندی و بازاڕەکاندا هەیە، خواستی هاوڵاتیانە بۆ دەستڕاگەیشتن بە دۆلاری کاش.













گەلەری