ئێوارەی ئەمڕۆ لە
شاری سلێمانی، یاریزانی هەڵبژاردەی لەشجوانی عێراق سەڵاح حسێن جەڵتەی مێشک لێیدوا
و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
سەڵاح حسێن دوو رۆژ بەر لە جەژنی قوربان لەشاری سلێمانی
بەشداری لە پاڵەوانێتی لەشجوانی یانەکانی عێراق کردبوو.
سەڵاح حسێن یەکێک
بوو لە دیارترین یاریزانەکانی لەشجوانی لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی و چەندین جار بەشداری
پاڵەوانێتییەکانی عێراق و وڵاتانی عەرەبیی کردبوو.