سەردێڕ:

‏مەرجى نوێ بۆ گەشتکردنى هاوڵاتیانى هەرێم بۆ دەرەوەى وڵات دیارى کرا

PM:06:29:20/10/2021

80024 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى رایگەیاند، هەر هاوڵاتییەک کە گەشتدەکات بۆ وڵاتانى دەرەوە پێویستە بەڵگەى وەرگرتنى ڤاکسینى هەڵگرتبێت.


فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "بەپێی فەرمانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق و ئاگادارینامەى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى شارستانى ‏عێراق کە بەدەستمان گەیشتووە سەبارەت بەو هاوڵاتییە عێراقیانەى کە بە نیازن سەفەر ‏بکەن پێویستە ڕەچاوى چەند خاڵێک بکەن".

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە پێویستە‏ هەر هاوڵاتییەکى عێراقى کە سەفەر دەکات بۆ وڵاتانى دەرەوە پێویستە بەڵگەى وەرگرتنى ڤاکسینى هەڵگرتبێت لەگەڵ بەڵگەى پشکنینی (‏PCR-Ve‏) کە لە لایەن مەڵبەندە حکومییەکانە دەرچووبێت و دڵنیایی ‏بدات کە هەڵگرى ڤایرۆسەکە نییە، کەمتر لە (٧٢) کاتژمێر لە سەفەرکردنەکەی.

راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە "ئەو هاوڵاتییە عێراقییەى کە ناتوانێت ڤاکسینى کۆڤید وەربگرێت یان نەخۆشییەکى هەیە ڕێگرە لە وەرگرتنى ‏پێویستە راپۆرتێکى پزیشکى باوەڕپێکراوى پێبێت بیسەلمێنێت کە ناتوانێت وەریبگرێت بەڵام پێویستە بەڵگەى پشکنینی (‏PCR-Ve‏)ى هەڵگرتبێت لەلایەن مەڵبەندە حکومییەکانەوە دەرچووبێت کەمتر لە (٧٢) کاتژمێر لە سەفەرەکەى.‏

فڕۆکەخانەکە لە راگەیەندراوەکەیدا ئەو بەستەرەى دیاریکردووە کە بۆ چێکى ئەو بەڵگەنامانە بەکاردێت کە پەیوەستن بە ڤاکسینەکە و داوا کراوە لەرێگەى ئەو بەستەرەوە (‏www.iraqpass.com‏) چێکى بەڵگەنامەکان بکرێت.













گەلەری