سەردێڕ:

سبەینێ موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

PM:01:16:20/10/2021

192576 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە، سبەینێ موچەی مانگی ٩ی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتەکە دابەش دەکرێت.


چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانی هاوپەیمانان پارەی موچەی مانگی ٩ی لیوا هاوبەشەکانیان خستووەتەسەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و سبەینێ دەست بە دابەشکردنی موچەی دەکرێت.

لە ماوەی رابردوودا لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رێکخرانەوە، هەر لیوایەک لە چوار فەوجەوە کرانە سێ فەوج و لە ئێستادا ١٤ لیوان، کە موچەکانیان لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابین دەکرێت.

هێرش قادر، هەولێر













گەلەری