سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراقی لەسەر چەند فەردە پارەیەکی حەشاردراو هاتەدەنگ

PM:07:00:19/10/2021

37788 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرایکرد، لە کاتی هەڵدانەوەی چەند دیوارێکی خاپوری لقێکی بانکەکەیان لە موسڵ چەند فەردە پارەکییان دۆزیوەتەوە.


بانکی ناوەندی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لقی موسڵی بانکەکەیان هەستاون بە ئامادەکاری بۆ نۆژەنکردنەوەی بانکەکەیان کە بەهۆی بۆردومانەکانی ئازادکردنی چەند دیوارێکی خاپور ببوو.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە قۆناغی یەکەمی ئامادەکارییەکەدا دەستیان بە لابردن و هەڵدانەوەی دیوارە رووخاوەکان کردووە و پشکنینیان بۆ کردووە، دەشڵێت، دوای ئەوەی چەند دیوارێکیان لابردووە کۆگایەکیان دۆزیوەتەوە کە چەند فەردە پارەیەکی تێدابووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو پارانە دوای تەڕبووینیان وشکببوونەوە و بۆ لقی سەرەکی بانکەکە گەڕێنراونەتەوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی جەردکردنی بۆ بکرێت و بخرێتەوە سەر هەژماری حکومەت.













گەلەری