ئەمڕۆ، ٢٠ی تەمووز یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لەسەرانسەری جیهاندا، موسڵمانان ساڵانە و پاش دوو مانگ و ١٠ رۆژ لە تێپەڕبوونی بەسەر مانگی رەمەزاندا، موسڵمانان جەژنێکی دیکەی ئایینییان هەیە و ئەمەش وەک یادکردنەوە و بەرزراگرتنی قوربانیکردنی پێغەمبەر ئیسماعیل لەلایەن باوکییەوە پێغەمبەر ئیبراهیم ( درودی خوایان لەسەر بێت).
ساڵانەش، لەکاتی ئەم
جەژنەدا، موسڵمانان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی قوربانی و سەربڕێنی ئاژەڵ وەک رێسایەکی
تایبەت بەم جەژنە، هاوکات شیرینیییە جۆربەجۆرکان دابەشدەکەن و جلوبەرگی تایبەتیی
کلتوریی خۆیان دەپۆشن.
ژنێکی فەڵەستینی، لەبەردەم
مزگەوتی ئەقسادا و لەیەکەم رۆژی جەژندا وێنە دەگرێت.
ژنانی عێراق، لەسەر
شەقامی بەردەم مزگەوتی ئەبو حەنیفە لە بەغدا، نوێژی جەژنی قوربان ئەنجام دەدەن.
منداڵێک یاری بە
میزەڵان دەکات لە نێو مزگەوتی ئەزهەردا لەپاش تەواوبوونی نوێژی جەژنی قوربان.
فەڵەستینییەکان
سەردانی گۆڕستانەکان دەکەن لەپاش تەواوبوونی نوێژی هەینی، بۆ یادکردنەوەی کەسوکار
و نزیکەکانیان کە کۆچی دواییان کردووە.
منداڵێک لە نێو
بەشداربوانی وتاری نوێژی جەژنی قورباندا وەستاوە، لەشاری سەنعای پایتەختی یەمەن.
موسڵمانان لە شاری
کەرکوک بەشداری لەنوێژی جەژندا دەکەن.
بەشداری موسڵمانانی
شاری خەرتوومی سودان لە نوێژی جەژندا دەکەن.
موسڵمانان لەپاش
تەواوبوونی نوێژی جەژن لە مزگەوتی کامپون ئالور لە شاری دلهی هندستان.
موسڵمانان نوێژی جەژن
ئەنجامدەدەن لەشاری لوخۆسیومای ئیندۆنوسیا.
ئەنجامدانی نوێژی جەژن
لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا.
چەند منداڵێک لە
مزگەوتێکی شاری هیراتی ئەفغانستان، پاش تەواوبوونی نوێژی جەژن.
لەپاش تەواوبوونی
نوێژی جەژن، لەگۆڕپانی دینامۆی رۆمانیا، هاوڵاتیان وێنەی خۆیان بڵاودەکەنەوە.
موسڵمانان بۆ
ئەنجامدانی نوێژی جەژن لەشاری نەیرۆبی کینیا کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەی موسڵمانانی
شاری هەڵەبجەی باشووری کوردستان، بەبۆنەی ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قوربانەوە.