سەردێڕ:

وێنە و ڤیدیۆ...رزگارکردنى منداڵێک لە بیرێکى ٥٠ مەتریدا

AM:08:28:18/10/2021

17884 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی نەینەوا توانییان منداڵێک رزگاربکەن دوای ئەوەی دەکەوێتە ناو بیرێکەوە کە ٥٠ مەتر قوڵایی بووە و ٥٠ سانتیمەریش تیرەکەی بووە.


بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی نەینەوا لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تیایدا پرۆسەی رزگارکردنی منداڵێکی لەو شارەی لەناو بیرێک بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش تۆمارکراوە.

بەهۆی ئەوەی تیرەی بیرەکە تەنها ٥٠ سانتیمەتر "نیومەتر" بووە، مێردمنداڵێکی خۆبەخش کە جەستەی یارمەتیداوە بچێتە ناو بیرەکەوە، منداڵەکە رزگاردەکات. تیمی بەرگری شارستانی توند هەردوو قاچی مێردمنداڵەکە دەبەستن و سەرەوخوار بۆناو بیرەکە شۆڕی دەکەنەوە بۆ قوڵایی ٥٠ مەتر. ئەویس کاتێک دەگاتە منداڵەکە توند دەیگرێت و دواتر تیمەکە مێردمنداڵەکە هەڵدەکێشنەوە.

 

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەکە، دوای ئەوەی منداڵەکە رزگار دەکەن، ئەوکەسانەی لە شوێنی رووداوەکە ئامادەییان هەیە، دەستخۆشی لە مێرد منداڵەکە دەکەن و بە "پاڵەوان" ناوی دەهێنن.


 













گەلەری