سەردێڕ:

لە دهۆک دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران؛ ٥١ کیلۆگرام مادەی ھۆشبەریان پێبووە

PM:05:28:15/05/2024

1108 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک رایگەیاند، دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر لە ناوچەی سێمێل دەستگیر کراون و دەست بەسەر بڕی ٥١ کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک رایگەیاند، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سێمێلەوە دوو بازرگانی مادە هۆشبەرەکان دەستگیر کران.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو دوو بازرگانە، دەست بەسەر بڕی ٥١ کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا شاردبوویانەوە.

ئەوەشی خستە روو، هەردوو تۆمەتبار لە ئیستادا دەستبەسەر کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، چەندین جار لە سنووری دهۆک بازرگانی مادەی هۆشبەر دەسگیر کراوە و چەند جارێکیش رووبەڕووبوونەوە روویداوە، لە یەکێک لەو رووداوانەدا مانگی ئابی ساڵی رابردوودا لە سێمێل باندێکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان تەقەیان لە هێزێکی ئەمنی کرد و هەڵهاتن و یەکێک لە ئەندامانی ئەو باندە کە دەستگیرکرا و ٤٥ کیلۆ ماددەی هۆشبەری پێبوو.













گەلەری