ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە نرخەکەى لە بەیانیدا جێگیرە.
ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
لیرەی تورکیش بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێکیش
بە ٩٢٧ لیرە ئاڵوگۆڕی پێوەدەکرێت، هاوکات، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهای
لیرە ٢٤٪ دابەزیوە و رێژەی هەڵئاوسان لە دراوەکەدا گەیشتووەتە ٢٠٪.
دوێنێ هەینی، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سێ بەرپرسی
بانکی ناوەندی تورکیای لە کارەکانیان دوورخستەوە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار
دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ٢٠١
ھەزار دینارە.
١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.