سەردێڕ:

بۆ توشبوانی شەکرە بەم شێوەیە برنج بخۆن

PM:01:54:16/10/2021

14580 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی پسپۆر باس لە رێگاچارەیەکی نوێ دەکات بۆ کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیەو ناتوانن دەستبەرداری برنج ببن.


بەشێک لەھاوڵاتیان کە توشبووی نەخۆشی شەکرەن، بەڵام ناتوانن دەستبەرداری برنج ببن، بۆ ئەوەش دکتۆرە کەمال شا پزیشکی پسپۆری خۆراک چەند رێگاچارەیەکی دەستنیشانکردووە کەبەپەیڕەوکردنی زیانێکی کەمترت بەردەکەوێت.
‏‎ـ ھەرلەکاتی تێکردنی برنج و شلەکەیاندا. قاپەکەی خۆت جیابکەرەوە و بەلەمی برنج لەبەردەم خۆتدا دامەنێ.

‏‎ـ تەنھا چەند کەوچک برنجێکی کەم تێکەڵ بکەن لەگەڵ ۱ـ۲ قاپ لە شلەکە و یەکسەر تێکەڵی بکەن تاکو بڕەکە زۆرتر دیاربێت و بەوەش چاو قەرار دەدات کە بەم بەشە خۆراکیە تێر دەخۆیت.

‏‎ـ ھەوڵبدە بەردەوام لە قاپی بچووک دا ئەو برە خۆراکە جیابکەیتەوە تاکو زۆرتر دیار بێت بۆ چاوت.

‏‎ـ ھەوڵبدە بە کەوچکی بچووک خواردنەکەت بخۆیت. تاکو وات لێبکات کاتێکی زیاترت پێبچێت بۆ تەواوکردنی بەشە خواردنەکەت.

‏‎ـ لەگەڵ خۆتدا بریار بدە کە تەنھا ئەو قاپە لەو خواردنە دەخۆیت و ناتوانیت دووبارە قاپەکەت تێبکەیتەوە. ئەگەر ئەو بەشە خواردنە تەواو بوویت و ھەر زۆر برسێتیت بوو، ئەوا دەتوانیت لە بری زەلاتە یان ئەو سەوزەیەی لەگەل ژەمەکەتدا ھەیە دوو ھێندە و سێھێندە بخۆیت.

‏‎ـ پێش ھەموو ژەمە خۆراکیەکەنت بە نیو کاتژمێر ۲ بۆ ۳ پەرداخ ئاو بخۆرەوە

 













گەلەری