سەردێڕ:

ژمارەی کوژراو و بریندارانی تەقینەوەکەی ئەفغانستان بەرزبووەوە

PM:06:28:15/10/2021

6200 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی ناو مزگەوتێکی پەیڕەوکەرانی مەزھەبی شیعەی لە باشووری ئەفغانستان بۆ ٦٢ کوژراو و بریندارەکانیش بۆ نزیکەی ٧٠ کەس بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ ھەینی، میدیا ئەفغانییەکان بڵاویانکردەوە، بەھۆی تەقینەوەیەکەوە لە مزگەوتێکی شیعە لە شاری قەندەھاری ئەفغانستان لەکاتی نوێژی ھەینی، ١٦کەس کوژران و ٣٢ کەسی دیکەش برینداربوون.
لەلایەن خۆشیەوە، وتەبێژێک بەناوی بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، تەقینەوەیەک مزگەوتێکی پەیڕەوکەرانی مەزھەبی شیعەی لە باشووری ئەفغانستان لەکاتی نوێژی ھەینیدا کردووەتە ئامانج و بەوھۆیەشەوە، ژمارەیەکی زۆر ھاوڵاتی برینداربوون.
ەبارەی تەقینەوەکەشەوە، ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس ئاماژەی بەوەکردووە، سێ تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لەکاتی نوێژی ھەینیدا مزگەوتەکەی ھەژاندووە و ژمارەیەکی زۆری ھاوڵاتیانیش بەشدارییان لە نوێژی ھەینی لەو مزگەوتەدا کردووە.
ئەو وتەبێژەی تاڵیبان ئەوەشی خستوەتەڕوو، تائێستا ھیچ گرووپ و کەسێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە نەگرتووەتەئەستۆ.
ئەمە لەکاتێکدایە، ھەفتەی رابردووش، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا کە مزگەوتێکی ھۆزی ھەزارەی سەر بە مەزھەبی شیعەی لە شاری قندووزی لە باکووری رۆژھەڵاتی ئەفغانستان کردە ئامانج و بەوھۆیەشەوە، ٥٠ کەس کوژران و ١٤٠ی دیکەش برینداربوون.












گەلەری