PM:04:52:15/10/2021
5632 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژى پۆلیسى سۆران رایگەیاند "لە ناحیەی حاجی ئۆمەران هاوڵاتییەک لە کاتی دەستکاریکردنی گولە هاوەنێک پیایدا دەتەقێتەوە و بە هۆیەوە گیانیلەدەستدا".
ئەمڕۆ هەینى مقدەم شەماڵ دێواری حامد وتەبێژی پۆلیسی سۆران لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "ئەمرۆ هەینى هاوڵاتیەک بەناوی ( د ع و ) لەدایکبووى ١٩٨٧ پیشە کاسب دانیشتوی چۆمان لە ناحیەى حاجی ئۆمەران لەکاتی دەستکاریکردنی گولە هاوەنێک لەماڵی خۆی لەدەستی تەقییەوە و بەداخەوە گیانی لەدەستدا".
بەگوێرەى بڵاوکراوەکە "لەسەر فەرمانی
بەرێز دادوەر تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی کرا لەنەخۆشخانەی ئاشتی لەسۆران" .