سەردێڕ:

پلاسخارت بۆ نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم حکومەتێک بێتە کایەوە لە ئاستی داواکارییەکانی خەڵکدا بێت

PM:02:26:15/10/2021

1980 جار خوێندراوەتەوە

دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جينين پلاسخارت پەیکی تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا، "بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی، داهاتووی عێراق تاوتوێکران".


بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجامه‌كانى، دۆخى عێراق به‌گشتى و پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات، لەنێوان نێچیرڤان بارزانی و جنین پلاسخارت تاوتوێ كران.

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هه‌ردوولا هيوايان خواست ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى لێ بكه‌وێته‌وه‌ كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواست و هيوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان بێت و ئارامى و سه‌قامگيرى و خزمه‌تگوزارى بۆ عێراقييه‌كان دابين بكات".

دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوەی خستوەتەڕوو، "سەرۆکی هەرێم و پەیکی تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق هاوڕا بوون كه‌ پێويسته‌ هه‌ر تانه‌ و تێبينييه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، به‌ ڕێكاره‌ ياسايييه‌كان يه‌كلا بكرێنه‌وه".

رۆژی ١٠ی ئەم مانگە دەنگدانی گشتی و رۆژی هەشتی مانگیش دەنگدانی تایبەتی لەسەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەش، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، "ئەنجامی بەراوردکاری دەنگەکانی دەستیی و ئەلیکترۆنی هاوتابوون".













گەلەری