سەردێڕ:

توێژەران: خواردنەوەی گەرم لە هاویندا جەستەت فێنک دەکاتەوە

PM:02:50:25/04/2024

1196 جار خوێندراوەتەوە

کاتێک پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، زۆر کەس پەنا بۆ خواردنەوەی خواردنەوە ساردەکان دەبەن بۆ ساردکردنەوەی جەستەیان، بەڵام هەندێکی تر پێیان باشە چای گەرم بخۆنەوە.


بەگوێرەی ماڵپەڕی "Live Science"، شارەزایان ڕوونیان کردۆتەوە کە خواردنەوە گەرمەکان لەڕاستیدا دەتوانن کاریگەری ساردکەرەوەیان لەسەر جەستە هەبێت.

پیتەر ماکنۆتۆن، مامۆستای دەرمانناسی لە لەندەن کە لە ڕێکخستنی پلەی گەرمی جەستە دەکۆڵێتەوە، دەڵێت "خواردنەوە گەرمەکان دەتوانن ساردتان بکاتەوە."

بەردەوام بوون لەسەر خواردنەوەی خواردنەوەیەکی گەرم دەبێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرمی ئەگەر کەشوهەوا زۆر شێداریش نەبێت.

هەروەها ڕوونیکردووەتەوە خواردنەوە گەرمەکان وەرگرێک لە دەمارەکانماندا چالاک دەکات کە پێی دەوترێت TRPV1، کە بە جەستە دەڵێت کە پێویستی بە ساردبوونەوە هەیە، بۆیە ئارەق دەکەنەوە.

جێگەی باسە لە توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٢دا کە لە گۆڤاری " Acta Physiologica"دا بڵاوکرابووەوە، بەهان شێوە باس لەوە کراوە خواردنەوە گەرمەکان دەتوانن یارمەتی ساردکردنەوەی جەستە بدەن بە شێوەیەکی گشتی، لانیکەم ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت.













گەلەری